MediaWiki:Prefswitch-main/ckb
| ||
| ||
|
ستافی ئەزموونەکانی بەکارھێنەرانی ڕێکخراوی ویکیمیدیا لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی خۆبەخشی کۆمەڵگای ویکی تێکۆشاون شتەکان بۆ ئێوە ساکارتر بکەنەوە. خۆشحاڵین بەوەی چەن چاکسازی وەک بەرچاوکەوتنی نوێ و ئاسانکاریی تایبەتمەندییەکانتان پێشکەش دەکەین. ئامانجی ئەم نوێکارییانە، ساکارترکردنەوەی بەشداریکردنی بەکارھێنەرە نوێکانە کە لەسەر بنەمای دەستکەوتەکانی تاقیکردنەوەی بەکارھێنان لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودایە. باشترکردن و پێشخستنی بەکارھێنانی پڕۆژەکانمان، پێشەنگییەکی رێکخراوی ویکیمیدیایە و ھەروەھا لەداھاتوودا نوێکاری دیکەتان پێشکەش دەکەین. بۆ زانیاریی زیاتر سەردانی بلاگی ویکیمیدیا بکەن.
فەرموون ئەمەش ئەوانەی گۆڕاومانە
- ڕێدۆزی: ھەوڵمان داوە بەشی ڕێدۆزی بۆ خوێندنەوە و دەستکاریکردنی پەڕەکان باشتربکەین. ئێستا، ئەو تابەی لەلای سەرەوەی ھەموو پەڕەیەک ھەیە، ڕوونتر لەبەردەستدایە بۆ دیتنی پەڕە و پەڕەی وتووێژ یان بۆ خوێندنەوە و دەستکاریکردنی.
- تووڵامرازی دەستکاریکردن: داڕشتنێکی نوێ تووڵامراز بەکارھێنراوە بۆ ئەوەی بەکارھێنان ساکارتر بێتەوە. ئێستا، ڕازاندنەوەی پەڕەکان زۆر ئاسانترە و لەبەردەستدایە.
- سێحری بەستەر: ئامرازێکی زۆر ساکار یارمەتیت دەدات تاکوو بتوانی بەستەر دابنەی بۆ وتارەکانی دیکە ھەروا بۆ ماڵپەڕەکانی دیکە(دەرەکی).
- بەشی گەڕان: پێشنیارەکانی بەشی گەڕان باشتر کراوە بۆ ئەوەی خێراتر بە ئامانجی گەڕانەکان بگەن.
- خشتە: ئامرازێکی نوێ با دانانی و دەستکاریکردنی خشتەکان پێشکەشکراوە.
- لۆگۆی ویکیپیدیا: لۆگۆکەمان نوێ کراوەتەوە. بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن بلاگی ویکیمیدیا بخوێننەوە.