وەرگێڕانی سۆرانی
Appearance
From User talk:رزگار
بەڕێز کاک ڕزگار
سپاسی بەشدارییەکانت دەکەین لە وەرگێڕانی ویکی بۆ کوردی سۆرانی. چەن خاڵ ھەیە پێموایە بێسوود نەبێت ئەگەر ڕەچاویان بکەیت.
- تەختەکلیل، واتە کیبۆڕدی ستاندارد بەکاربھێنە، کە دەتوانی لێرەدا چاوی لێبکەی.
- لە درووستی وەرگێڕاوەکانت دڵنیا بە. بۆ نموونە talk بە وتار وەرگێڕاوە کە ھەڵەیە و دووبارە درووستکردنەوەی ئەوانە کارێکی ئاسان نییە.
- گەڕانێک بکە بە ناو ویکی سۆرانیدا تاکوو لەگەڵ وشە بەکارھێنراوەکان ناسیاو بیت، ئەوە دەتوانێ یارمەتیت بدات.
ھیوادارین بەشدارییەکانت بەسوود و زۆربێت و چاوەرێ دەکەین لە ویکی سۆرانیشدا بەشدارییت ھەبێ. لەگەڵ ڕێزم
--MarMzoK 10:07, 17 January 2010 (UTC)